گه‌وره ئه‌فسه‌ری له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا ژه‌نه‌ڕاڵ مارتن دێمپـسی ده‌ڵێت ئه‌و نیگه‌رانه سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی عێراق له پاش کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌و وڵاته که بڕیاره له کۆتایی ئه‌مسـاڵدابێت.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا ژه‌نه‌ڕاڵ مارتن گوتی ئه‌و له‌گه‌ڵ بڕیاری سه‌رۆک ئۆبامایه بۆ کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کان.
ژه‌نه‌ڕاڵ مارتن ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌م لێـدوانه‌ی له به‌رده‌م کۆمیته‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی سینات دا.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه سه‌رۆک ئۆباما له مانگی ده‌دا ئه‌م بڕیاری کشـانه‌وه‌یه‌ی ڕاگه‌یاندن پاش ئه‌وه‌ی دوایـین دانوسـتاندنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجام دا. به‌ڕێز ئۆباما گوتی ئه‌و و به‌ڕێز مالیکی له‌سه‌ر بڕیاره‌که ڕێـکه‌وتوون.
به‌ر له‌و ڕاگه‌یاندنه هێشـتا شیانی ئه‌وه مابووه‌وه ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق درێژبکرێته‌وه.