هاوکاتی ده‌رچوونی دوا هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق، سه‌رۆک باراک ئۆباما سـتایشی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی کرد که له ساڵی 2003 وه له‌و وڵاته خزمه‌تیان کردووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له بنکه‌ی له‌شـکری فۆرت براگ له ویلایه‌تی نۆر‌ث کارۆلاینا، سه‌رۆک ئۆباما به هاوڕێـی خانمی یه‌که‌م میشێل ئۆباما قسه‌ی بۆ سه‌ربازان کرد.
له‌و ده‌مه‌ی دوا سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکایی خۆیان بۆ ده‌رچوون له عێراق ئاماده ده‌که‌ن، سه‌رۆک ئۆباما گوتی ئه‌مه‌ریکا له دوای خۆی عێراقێـک جێ‌ده‌هێڵێت که سه‌قامگیر و خاوه‌ن سه‌روه‌ره و پـشـت به‌خۆی ده‌به‌سـتێت، وه ئه‌مه‌ش ده‌سـکه‌وتێـکی که‌م وێنه‌یه. گوتیشی ئێستا ئاینده‌ی عێراق له ده‌سـتی خه‌ڵکه‌که‌یه‌تی.
سه‌رۆک ئۆباما له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی سه‌ربازانمان قاره‌مانانه ڕووبه‌ڕووی شه‌ڕی سه‌خت و ته‌قینه‌وه خۆکوژیـیه‌کاندا وه‌سـتان. پاشـان گوتی سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ ئه‌و نزیکه‌ی 4500 سه‌ربازه داده‌نه‌وێنم که‌وا بۆ 9 ساڵه له شه‌ڕی عێراقدا کوژران، له نێویاندا زیاتر له دووسه‌دیان سه‌ربازی ئه‌م بنکه‌یه بوون.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به سه‌دان که‌س له شـاری فه‌لـلوجه‌ی ڕۆژئاوای به‌غدا ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ ئاهه‌نگـگێڕان به بۆنه‌ی کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له وڵاته‌که‌یان. ژماره‌یه‌کیان ئاڵاکانی ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیلیان سووتاند.