Accessibility links

هێرشەکانی ئەمەریکا لە عێراق و سوریا گروپە چەکدارییەکانی سەر بە ئێران دەکەنە ئامانج


بەرپرسانی ئەمەریکی بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزیان وت سوپای ئەمەریکا " هێرشی بەرگریی " لە عێراق و سوریا ئەنجامداوە دژ بە گروپی کەتائیب حیزبوڵا لە لە عێراق و سوریا.

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەدا سێ شوێنی ئەم گروپەی سەر بە ئێرانیان لە عێڕاق و سوریا کردۆتە ئامانج کە یەکێکیان لە عێراقدایە و دووانەکەی دیکە لە سوریا.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا جۆناثان هۆفمان وتی " وەکو وەڵامێک بۆ هێرشە دووبارەوەبووەکانی کەتائیب حیزبوڵا بۆ سەر ئەو بنکە سەربازییە عێراقییانەی کە هێزەکانی هاوپەیمانانیان تێدایە، هێزەکانی ئەمەریکا هێرشی بەرگری وردی ئەنجامداوە، ئەو هێرشانەش سنوورێک دادەنێن بۆ تواناکانی هێرشکردنی کەتائیب حیزبوڵا لە داهاتوودا."

ڕۆژی هەینی لە هێرشێکی موشەکیدا بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی عێراقی لە کەرکوک پەیمانکارێکی ئەمەریکی کوژرا و چەندین کەسی دیکە برینداربوون، بەرپرسێکی ئەمەریکیش وتی واشنتن لێکۆڵینەوە لەسەر ئەگەری تێوەگلانی کەتائیب حیزبوڵا لە هێرشەکەدا دەکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG