Accessibility links

ئەمەریکا فەرمان بە کارمەندە ناپێویستەکانی دەکات عێراق جێبهێڵن


باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغداد لە بەیاننامەیەکدا وتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا فەرمانی بە " کارمەندە حکومیە ناپێویستەکان " ی کردووە عێراق جێبهێڵن.

وەکو ئاماژەیەک بۆ کونسوڵخانە و باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە هەولێر، وتی " خزمەتگوزاری پێدانی ڤیزای ئاسایی بۆ ماوەیەکی کاتی ڕادەگیرێت. حکومەتی ئەمەریکا توانایەکی سنوورداری هەیە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بەپەلە بۆ هاوڵاتیانی ئەمەریکی لە عێراق."

هەروەها داوای لەوانە کرد کە بڕیارەکە دەیانگرێتەوە " بە زووترین کات بە هۆکارەکانی گواستنەوەی بازرگانی عێراق جێبهێڵن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG