Accessibility links

پەمپـێیۆ: جموجۆڵەکانی زەریف لە نیویۆرک سنوورداردەبن


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت ئەو ڤیزایەی وڵاتەکەی بە وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندەکەی داوە لە چوارچێوەی ئەو ڕێکەوتننامەیەیە کە وڵاتەکەی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکاندا هەیەتی.

مایک پەمپـێیۆ شەوی یەکشەممە لە وتووێژێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی واشنتن پـۆست گوتیشی سەرەڕای ئەوەی ڤیزایان بە جەواد زەریف داوە، بەڵام جموجۆڵەکانی لە شاری نیویۆرک کە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکانی لێـیە زۆر سنوورداردەبن.

هەروەها گوتی ئەوەندە ڕێگە بە زەریف دەدەن کە بتوانێت هاتوچۆ بکات لە نێوان بارەگای شاندی ئێرانی بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان کە تەنیا شەش کۆڵان لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان و ماڵی باڵیۆزی ئێران بۆ نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دورە.

پەمپـێیۆ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد دیپـلۆماتانی ئەمەریکایی بۆیان نیـیە لە جادەکانی تاران هاتوچۆ بکەن، بۆیە ئەوانیش هیچ هۆکارێک نابینین بۆ هاتوچۆکردنی دیپـلۆماتانی ئێرانی لە شاری نیویۆرک.

جێی ئاماژەیە بەیانی یەکێشەممە شاندی ئێران گەیشتە شاری نیویۆرک بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئابوری و کۆمەڵایەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کە کۆبوونەوەیەکە لەسەر ئاستی وەزیران ئەنجامدەدرێت.

XS
SM
MD
LG