وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند بە لێکدانەوەی حکومەتی ئەمەریکا بۆ شێوازی هێرشەکەی ئەمڕۆ پـێنجشەممە کرایە سەر دوو کەشتی گواستنەوەی سووتەمەنی لە کەنداوی عومان، ئێران لەو هێرشە بەرپـرسیارە.
مایک پەمپـێیۆ لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی" بەپـێی هەڵسەنگاندنی حکومەتی ئەمەریکا ئێران بەرپـرسیارە لە هێرشەکانی ئەمڕۆی کەنداوی عومان. ئەم هێرشانە هەڕەشەن لە ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی، دەستدرێژیـیەکی ڕوون و ئاشکرایە بۆ سەر ئازادی هاتوچۆی دەریایی، وە زیادکردنی گرژیـیەکانە لە لایەن ئێرانەوە کە جێی قبوڵ نیـیە."
بەیانی ئەمڕۆ بە کاتی خۆجێی کەنداو، دوو کەشتی کرانە ئامانج، دەڵێن بە تۆربید لێـیان دراوە.