Accessibility links

مایکڵ پرێجنت دەڵێت وەزارەتی دەرەوە دەتوانێت گەمارۆبخاتە سەر خزمی کاربەدەستانی ئێران کە لە ئەمەریکادا دەژین


مایکڵ پرێجنت

بەڕێز پریجنت ئاماژەی پێدا ئێستا کە لە چەندین لایەنەوە گوشاری زیاتر بۆ سەر ئێران هەیە دەتوانین گوشار بۆ سەر کۆماری ئیسلامی زیاتر بکەین.

مایکل پرێجنت پسپۆری بەرزی ناوەندی هادسن لە کۆبوونەوەیەکدا سەبارەت بە بڕیاری ئەمەریکا کە سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بە تێرۆریست دەزانیت گوتی بە ئەو هەنگاوە کەرەسەی پێویست لە بەر دەست ئەمەریکا دایە کە بە دوای کەسان و ناوەندەکانی پەیوەندیدار بە کۆماری ئیسلامیدا بگەڕێت و ئەوان بخاتە نیو لیستی گەمارۆکان.

بە بڕوای بەڕێز پرێجنت، کارێک کە بۆ وێنە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەتوانێت ئێستا ئەنجامی بدات ئەوەیە کە بە دوای ئەندامانی بنەماڵەکانی کاربەدەستانی رژیمی ئێراندا بچێت ئەوانەی کە پەیوەندییان بە سپای پاسدارانەوە هەیە و لە ئەمەریکا دا دەژین کە پێشتر لە توانایدا نەبوو ئەو کارە بکات.

ئەو جەختی کرد کە ئەگەر لە ئەو کەرەسە بەهێزە کەڵک وەرنەگیرێت ناکرێت چاوەڕوانی گۆڕانەکان بی، بە لە بەرچاوگرتنی ئەو ڕاستیە کە لە ماوەی مانگەکانی داهاتوودا هەر شاهیدی گەمارۆی نوێ بۆ سەر کۆماری ئیسلامی، بۆ سەر کەسانی زیاتر، ناوەندەکانی پێشەسازی، بانکی ناوەندی یان ڕادیۆ تەلەڤزیۆنی رژیم دەبین.

بەڕێز پریجنت ئاماژەی پێدا ئێستا کە لە چەندین لایەنەوە گوشاری زیاتر بۆ سەر ئێران هەیە دەتوانین گوشار بۆ سەر کۆماری ئیسلامی زیاتر بکەین ئەوە رژیم دەتوانێت بیست مانگی دیکە بەردەوام بێت و تا کۆتایی خۆلی یەکەمی سەرۆکایەتی تڕامپ بمێنێتەوە، بەڵام رژیم ناتوانێت بۆ پێنج ساڵی دیکە خۆی بپارێزێت.

ئەو لە بەشێکی دیکەی گوتەکانی دا سەبارەت بە لێدوانەکانی ئەمدواییانەی محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە نێویۆڕک سەبارەت بە گۆڕینەوەی بەندکراوەکان لە گەڵ ئەمەریکا گوتی، رژیم بە دوای کرانەوەیەک دا دەگەڕێت و هیوادارە بتوانێت لە هەمان تاکتیک کەڵک وەربگرێت کە لە کابینە یپێشتر لە ماوەی وتووێژەکانی ناوکی دا کەڵکی لێوەرگرتبوو.

XS
SM
MD
LG