Accessibility links

دادگایەکی ئەمەریکا فەرمانی دەسـتگیرکردن بۆ دوو ئێرانی دەردەکات


دادگایەکی ئەمەریکا فەرمانی دەسـتگیرکردنی بۆ دوو ئێرانی دەرکرد بە تاوانی هاککردنی سیستەمی کۆمپـیوتەری ئۆفیسەکانی ژمارەیەک نەخۆشخانە و دەزگای حکومی لە ئەمەریکا و چەند وڵاتێکی دیکە.

دادگای فیدراڵی لە شاری نیوارکی ویلایەتی نیوجێرزی دەڵێت هەریەک لە محەمەد مەهدی شاهمەنسوری تەمەن 27 ساڵ، لە دایکبووی شاری قوم و فەرامەرز شاهی ساوەندی تەمەن 34 ساڵ لە دایکبووی شیراز، لەوەتای مانگی دوازدەی ساڵی 2015 وە بە بەرنامەکانی هاککردن، لەوانە بەرنامەی سام‌سام SamSam سیستەمی کۆمپیوتەری چەندان ئۆفیسی نەخۆشخانە و گواستنەوە و هاتوچۆ و دامودەزگای حکومیـیان هاککردووە و هەڕەشەی تێکدانی فایلە ئەلیکترۆنیـیەکانیان لێکردوون ئەگەربێت و بڕێک پارە نەدەن.

بەپـێی لێکۆڵینەوەکان هەردوو تاوانبار زیاتر لە 200شوێنیان هاککردووە و بەو ڕێگەیە زیاتر لە 6 ملیۆن دۆلاریان پەیداکردووە. بۆیە دادگا فەرمانی دەسـتگیرکردنی بۆ دەرکردوون بە تاوانی تێکدانی سیستەمی کۆمپیۆتەری ئۆفسیەکان و هەروەها فرتوفێڵکردن لە ڕێگەی ئنتەرنێتەوە.

دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی FBI لەسەر ماڵپەڕەکەی ڕاگەیاندنێکی لەم بارەیەوە بڵاوکردووەتەوە و داوادەکات کێ زانیاری لەسەریان هەیە پەیوەندیـیان پـێوەبکات یان نزیکترین باڵیۆزخانە یان کونسوڵخانەی ئەمەریکا ئاگاداربکاتەوە.

XS
SM
MD
LG