Accessibility links

سەرۆک ترامپ ڕەخنەی توند لە جۆن کێری دەگرێت لەسەر کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران


سەرۆکی ئەمەریکا ڕەخنەی توندی لە جۆن کێری وەزیری پـێشووی دەرەوەی وڵاتەکەی گرت پاش ئەوەی ئاشکرای کردبوو کە بەردەوامبووە لە بینینی محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران.

سەرۆک ترامپ لەسەر تویتەرەکەی نوسیویەتی" جۆن کێری کۆبوونەوەی نایاسایی لەگەڵ ڕژێمی ئێرانی دوژمنکار ئەنجامداوە، ئەمەش تەنها کاری مەزنمان بنکۆڵ‌دەکات لەسەر حسابی گەلی ئەمەریکا. ئەو پـێی وتوون چاوەڕێ بن هەتا بەڕێوەبەرایەتی ترامپ دەڕوات! ئایا ئەو تۆمارکراوە بەپـێی یاسای تۆمارکردنی ئاژانسی بیانی. ئەی خراپکار!"

بەپـێی یاسای تۆمارکردنی ئاژانسی بیانی The Foreign Agents Registration Act، هەر کەسێک و لایەنێکی دەسەڵات و حزبی لە ئەمەریکا پەیوەندی بە حکومەتێکی بیانی بکات دەبێت لە بەشی (NSD) ی وەزارەتی داد ئەو پەیوەندیـیە تۆماربکات.

جۆن کێری کە وەزیری دەرەوە بوو لە سەردەمی سەرۆکی پـێشوو براک ئۆباما، ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە گەیشتن بە ڕێکەوتنە ناوکیـیەکەی ئێران لە ساڵی 2015 . لە وتووێژێکی ڕادیۆیدا دانی نابوو بەوەی لە پاش جێهێشتنی پـۆستەکەی و هاتنی سەرۆک ترامپ بۆ کۆشکی سپی، ئەو سێ بۆ چوار جار چاوی بە جەواد زەڕیف کەوتووە.

XS
SM
MD
LG