Accessibility links

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا تاووتوێی چوار پـرۆژە بڕیاری دژ ئێران و حزبوڵڵای لوبنان دەکات


بڕیارە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا دەنگ لەسەر چوار پـرۆژە بڕیاری نوێ بدات کە لە دژی ئێران و حزبوڵڵای لوبنان ئامادەکراون.

کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنەکە بۆ ئەم مەبەستە لە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە بە کاتی واشنتنی پایتەخت دەسـتیپـێکرد و پـێشبینی دەکرێت چەند کاژمێرێـک درێژەبکێشێت.

بەپـێی زانیاریـیەکانی نێو کۆنگرێس پـرۆژە بڕیاری یەکەم بۆ سەپاندنی سزا بەسەر ئێرانە لە بەرامبەر بەرنامە موشەکیـیە بالیستیەکەی و سێ پـرۆژە بڕیارەکەی دیکە بۆ سەپاندنی سزایە بەسەر حزبوڵڵا و ئەوانەی پاڵپشتی دەکەن و لەگەڵیدا داوا لە یەکێتی ئەوروپا بکرێت حزبوڵڵا بخرێتە نێو لیستی ڕێکخراوە تێرۆرستیـیەکان.

پـێشبینی دەکرێت هەر چوار پـرۆژە بڕیارەکە لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندبکرێت و پاشان پـرۆژەیەکی هاوشێوە بۆ ئەنجومەنی سینات بەرزدەکرێتەوە تاوەکو ئەوانیش دەنگی لەسەر بدەن.

دوای ئەوەی هەردوو ئەنجومەنەکە پـرۆژە بڕیارەکان پەسەند دەکەن، ڕەوانەی کۆشکی سپی دەکرێن تاوەکو لەوێش سەرۆک ترامپ واژویان بکات و ببنە بڕیار.

XS
SM
MD
LG