Accessibility links

ئێران : ئەگەر ئەمەریکا سوپای پاسدارانی ئێران بخاتە لیستی تیرۆرەوە ئەوا ئێران بە توندی وەڵامدەداتەوە


ئێران بەڵێنیدا ئەگەر هاتوو ئەمەریکا سوپای پاسدارانی ئێران بخاتە لیستی تیرۆرەوە ئەوا وەڵامێکی توندی ئەمەریکا دەداتەوە

دەزگای هەواڵی تەسنیمی ئێران لە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەهرام قاسمیەوە بڵاویکردەوە بەهرام قاسمی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا وتوویەتی " هیوادارین ئەمەریکا ئەم هەڵە ستراتیژییە نەکات."

وتیشی "ئەگەر ئەو هەڵەیە بکات ئەوا وەڵامدانەوەی ئێران یەکلاکەرەوە و توند دەبێت."

ئەم هۆشدارییە پاش ڕاگەیاندنەکەی ڕۆژی هەینی کۆشکی سپی دێت کە سەرۆک دانۆڵد ترامپ وەڵامی نوێی ئەمەریکا بۆ تاقیکردنەوە موشەکییەکانی ئێران، پشتیوانی لە تیرۆرسم و ئۆپەراسیۆنە کۆمپوتەرییەکانی ڕادەگەیەنێت وەکو بەشێک لە ستراتیژیەتی خۆی لەمەڕ ئێران.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG