ئەمەریکا دەڵێت هێرشەکەی سەر کەشتی تانکەری ئێم ڤی پاسێفیک زیکرۆنی بازرگانی لە کەناری عومان پێدەچێت لەلایەن ئێرانەوە و لە ڕێی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجام درابێت.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جەیک سۆلیڤان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " بەپێی پێداچوونەوەکانمان بە ئەو زانیارییانەی کە لەبەردەستدان، ئێمە دڵنیاین لەوەی پێدەچێت ئێران ئەم هێرشەی لە ڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجام دابێت."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز