Accessibility links

زەریف: پێویستە لەسەر ئەمەریکا ڕێز لە ئێران بگرێت ئەگەر گفتوگۆی دەوێت


وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف وتی وڵاتەکەی هەرگیز چۆک دانادات بۆ فشارەکانی ئەمەریکا و پێویستە لەسەر واشنتن ڕێز لە تاران بگرێت ئەگەر دەیەوێت گفتوگۆی لەگەڵدا بکات.

لەم هەفتانەی ڕابردوودا گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران زیادیان کرد، ئەمەش ساڵێک دوای کشانەوەی ئەمەریکا لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە و سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر تاراندا.

زەریف وتی " ئێران هەرگیز چۆک بۆ فشارەکانی ئەمەریکا دانادات. پێویستە لەسەر ئەمەریکا هەوڵ بدات ڕێز لە ئێران بگرێت. ئەگەر دەیانەوێت گفتوگۆ لەگەڵ ئێراندا بکەن ئەوا دەبێت ڕێز پیشان بدەن."

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ داوای ئەنجامدانی گفتوگۆی کردووە لەگەڵ ئێراندا بەبێ هیچ پێش مەرجێک، تارانیش ئەوەی بەدوورزانی و وتی دەبێت سەرۆک ترامپ بگەڕێتەوە سەر ڕێکەوتنەکە ئەگەر گفتوگۆی دەوێت.

جێی ئاماژەیە ئەمەریکا سزای سەپاند بەسەر ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەئی و کۆمەڵێک بەرپرسی باڵای دیکەی ئێراندا، ئەمەش لە هەنگاوێکدا بۆ چڕکردنەوەی فشارەکانی سەر ئێران دوای ئەوەی تاران فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمەریکی خستە خوارەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG