Accessibility links

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا: هێرشەکانی سەر سعودیە لە یەمەنەوە نەبوون


بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا وتی وردی و مەودای هێرشەکانی سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە دەردیدەخەن کە لەلایەن حوثییەکانی یەمەنەوە ئەنجام نەدراون و لە ئاڕاستەی ڕۆژئاوا- باکوورەوە ئەنجامدراون نەک لە یەمەن لە باشوورەوە.

بەرپرسەکە بە ڕۆیتەرزی وت " هیچ گومانێک لەوەدا نیە ئێران بەرپرسە لەوە. هەرچەندێک هەوڵ بدەین بیگۆڕیت بەڵام ڕاکردنت نیە. هیچ ئەگەرێکی دیکە نیە. بەڵگەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هیچ لایەنێک بێجگە لە ئێران بەرپرس نیە لەم هێرشەدا."

ڕۆژی شەممە هێرش کرایە سەر دامەزراوە نەوتیەکانی سعودیە و نیوەی بەرهەمهێنانی نەوتی سعودیەی ڕاگرت. لەلای خۆیەوە ئەمەریکا ئێران تۆمەتبار دەکات بە ئەنجامدانی هێرشەکان، بەڵام تاران ئەوە ڕەت دەکاتەوە. حوثییەکانی یەمەنیش بەرپرسیارێتی هێرشەکەیان ڕاگەیاندووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG