Accessibility links

ڕۆحانی: ڕەوشی ئێستا گونجاو نیە بۆ گفتوگۆکردن و تەنها بژاردەمان بەرهەڵستیکردنە


دەزگای هەواڵی کۆماری ئیسلامی ئێران " ئیرنا " لە زاری سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانییەوە بڵاویکردەوە ئارەزووی وتوێژ و دیبلۆماسیەت دەکات بەڵام لەژێر ئەم بارودۆخەی ئیستادا گونجاو نیە.

دەزگاکە لە زاری ڕۆحانییەوە بڵاویکردەوە " ڕەوشەکە گونجاو نیە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ و تەنها بژاردە لەبەردەستماندا بێت بەرهەڵستیکردنە."

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە ماوەی ڕابردوودا وتی ئێران ڕووبەڕووی هێزێکی گەورە دەبێتەوە ئەگەر هەوڵ بدات هەرشتێک بکات دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

سەرۆک ترامپ بە ڕۆژنامەنووسانی وت هێشتا ئامادەیە لەگەڵ ئێراندا گفتوگۆ بکات " هەرکاتێک ئەوان ئامادە بن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG