دەزگای هەواڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە زاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران عەباس موسەوییەوە بڵاویکردەوە ئێران ئامادەیە بۆ پڕۆسەی ئاڵوگۆڕکردنی زیاتری زیندانیەکان لەگەڵ ئەمەریکادا.
ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو کاربەدەستانی ئێران هاوڵاتیەکی ئەمەریکیان بە ناوی مایکڵ وایتەوە ئازاد کرد کە لە ساڵی 2018 ەوە ئێران دەستگیریکردووە، هاوکات بەپێی ڕێکەوتنێک ئەمەریکا ڕێگەیدا بە دکتۆرێکی ئەمەریکی بە ڕەچەڵەک ئێرانی مەجید تاهیری سەردانی ئێران بکات.
ئەم ئازادکردنەی وایت لەلایەن ئێرانەوە دوو ڕۆژ دوای ئەوە هات ئەمەریکا مامۆستایەکی زانکۆی ئێرانی بە ناوی سیروس ئەسغەریەوە ڕەوانەی ئێران کردەوە.
موسەوی وتی " ئەگەر بکرێت ئاڵوگۆڕی زیندانیەکان بکەین، ئەوا ئێمە ئامادەین بۆ ئازاکردنی هەموو ئەوانەی لە ئەمەریکا زیندانیکراون و بیانگەڕێنینەوە بۆ وڵاتی خۆیان."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز