Accessibility links

ئەمەریکا: هیچ ئاماژەیەک نیە لەسەر ئەوەی ئێران بیەوێت بگەڕێتەوە سەر گفتوگۆکان سەبارەت بە ڕێکەوتنە ناوەکیەکە


US Iran
US Iran

ئەمەریکا دەڵێت ئێران هیچ ئاماژەیەکی نەداوە بەدەستەوە لەسەر ئەوەی بیەوێت بگەڕێتەوە سەر گفتوگۆکان سەبارەت بە دووبارە زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە.

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا وتی " لە ئێستادا هیچ ئاماژەیەکی ئەرێنی نیە لەسەر ئەوەی ئێران ئامادەبێت بۆ گەڕانەوە بۆ سەر گفتوگۆکان و هەوڵی ئەوە بدات کۆتایی بە کێشە هەڵبەستراوەکان بهێنێت."

لە ساڵی 2018 دا سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان کشایەوە و سەرجەم سزاکانی سەپاندەوە بەسەر تاراندا. لەو کاتەوە تاران زۆرێک لە بەرپرسیارێتیەکانی لە ڕێکەوتنەکەدا پشتگوێ خستووە.

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن ئاماژەی بەوەداوە دەیەوێت بگەڕێتەوە سەر ڕێکەوتنەکە، بەڵام بەڕێوبەرایەتیەکەی ناڕازین لەسەر چەق بەستوویی گفتوگۆکان.

بەرپرسەکەی ئەمەریکا وتی " هیچ تێکەڵییەکی ڕاستەوخۆمان لەگەڵ ئێرانیەکاندا نەبووە بۆیە قورسە ئاستی گەشبینی و ڕەشبینیەکان هەڵبسەنگێنیت."

وتی " هیچ شتێک ڕووینەداوە " ئەمەریکا گەشبین بکات.

وتیشی " هیچ شتێکمان ناڕاستەوخۆ نەبیستووە لەسەر کاتی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان، یاخود نیازی ئێرانیەکان بۆ بەردەوام بوون لە کارەکەیان و پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییانەی کە ماونەتەوە."

وتیشی " دەرفەتی گفتوگۆکردن کراوەیە بەڵام بۆ هەمیشە بەکراوەیی نامێنێتەوە."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG