سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما داوای له ڕابه‌رانی ڕووسیا و چین کرد پشتیوانی هه‌وڵه‌کانی بکه‌ن بۆ فشارخستنه سه‌ر ئێران بۆ ڕاگرتنی چالاکیه ناوه‌کیـیه‌کانی، به‌ڵام ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی له لایه‌ن پاڵێوراوه‌کانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی کۆماریـیه‌کانه‌وه ڕه‌خنه‌ی لێبگیرێت، له‌و به‌شه‌ی وتاره‌که‌ی که داوای هه‌ڵوێستی توندتری ئه‌مه‌ریکا ده‌کات ده‌رباره‌ی ئه‌و ململانێ ناوه‌کیـیه.
ئۆباما گوتی ڕۆژی شه‌ممه له کۆبوونه‌وه‌ی جودادا له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی لووتکه‌یی هه‌رێمیدا له (هۆنۆلوولوو) له دورگه‌ی (هاوایی) له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ڕووسیا ( دمیتری مێدڤدێڤ) و سه‌رۆکی چین (هوو ژین تاو) تاووتوێی به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی ئێرانی کردووه.
دوابه‌دوای کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ( مێدڤێدێڤ) به‌ڕێز ئۆباما گوتی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ڕووسیا جه‌ختیان له خواستی خۆیان کرده‌وه بۆ پێکهێنانی " کاردانه‌وه‌ی هاوبه‌ش" بۆ چالاکیـیه ناوه‌کیه‌کانی ئێران که " ئێران هه‌نگاوبنێت" و به‌رده‌وامبێت به پابه‌ندبوونه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کانه‌وه.
به‌ر له گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ ( هوو ژین تاو) ، سه‌رۆکی ئه‌مریکا گوتی ئه‌و و ڕابه‌ری چین ده‌یانه‌وێت دڵنیابن له‌وه‌ی ئێران پابه‌ندی " بنه‌ما و یاسا نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کانه".
وڵاتانی ڕۆژئاوا ئاگاهیـیان دا به‌وه‌ی ئێران ڕووبه‌ڕووی سزای زیاتر ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتوو نه‌بێت له چاره‌سه‌رکردنی مه‌ترسیـیه‌کانی وه‌ک له ڕاپۆرته‌که‌ی ئاژانسی ناوه‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا له ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوودا بڵاوکرایه‌وه و تیایدا هاتووه، به‌ڵگه‌ی " دوروست" هه‌یه هه‌وڵه‌کانی ئێران بۆ به‌رهه‌مهێنانیی چه‌کی ناوه‌کیـیه.
ئێران ڕاپۆرته‌که‌ی ڕه‌تکرده‌وه و چه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌کاته‌وه به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیـیه.
لای خۆیانه‌وه ڕووسیا و چین گوتیان دانانی سزای زیاتر له‌سه‌ر ئێران چاره‌سه‌ری ململانێ ناوه‌کیـیه‌که ناکات.