Accessibility links

ئیلیەت ئابرامز: ئەمەریکا نیگەرانە لە هاریکاری نێوان ئێران و کۆریای باکوور و هەوڵی ڕاگرتنی دەدات


نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئێران ئیلیەت ئابرامز

نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئێران ئیلیەت ئابرامز دەڵێت ئەمەریکا هەست بە نیگەرانی دەکات سەبارەت بە هاریکارییەکانی نێوان ئێران و کۆریای باکوور و هەرچی لە توانایدا بێت دەیکات تاوەکو ئەو هاریکارییانە ڕابگرێت.

دوای ئەوەی لەلایەن ڕۆژنامەنووسانەوە پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی کە ئایا ئەمەریکا بەڵگەی هەیە لەسەر ئەوەی تاران و پیۆنگیانگ هاریکارییەکانیان لە پەرەپێدانی موشەکی مەودا درێژدا دەستپێکردۆتەوە، ئیلیەت ئابرامز بەو شێوەیە وەڵامیدایەوە.

هەروەها ئەم لێدوانەی ئابرامز دوای ئەوە هات بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ سزای نوێی سەپاند بەسەر ئێراندا، ئەوەش بەهۆی بەرنامە ناوەکییەکەیەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG