Accessibility links

ئەمەریکا ئێران لە هەر هێرشێکی سەر شوێنە دیپـلۆماسیـیەکانی وڵاتەکەی لە عێراق ئاگاداردەکاتەوە


ئۆفیسی ڕاگەیاندنی کۆشکی سپی ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا دەسەڵاتدارانی ئێرانی ئاگادارکردووەتەوە لەوەی هەر هێرشێک بکرێتە سەر شوێنە دیپـلۆماسیـیەکانی ئەمەریکا لە عێراق، ئەوا ئێران لێی بەرپـرسیارە وە ئەمەریکا دەسـتبەجێ کاردانەوەی توندی دەبێت.

دەقی ڕاگەیاندنەکە:

"لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، هێرشیمان بینی کە جێی مەترسی بوون بۆ سەر ژیان لە عێراقدا، لەوانە ئەوەی سەر کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە بەسڕە و لە دژی کۆمەڵە بینای باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا. ئێران هیچ کارێک ناکات بۆ ڕاگرتنی ئەم هێرشانەی ئەنجام دەدرێن لە لایەن وەکیلەکانی لە عێراق ئەوانەی بە پارە و ڕاهێنان و چەک پشـتیوانیان لێدەکات.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕژێمی تاران بە بەرپـرسیار دەزانێت لە هەر هێرشێک ببێتە مایەی زیان گەیاندن بە کارمەندەکانمان یان بە شوێنەکانی حکومەتی ئەمەریکا. ئەمەریکا کاردانەوەی خێرا و توندی دەبێت بۆ بەرگریکردن لە ژیانی ئەمەریکایـیەکان."

جێی ئاماژەیە هەینی ڕابردوو 3 گولـلە خومپارە کەوتنە ناوچەی سەوزی بەغدا کە لەوێ کۆمەڵە بینای باڵیۆزخانەی ئەمەریکای لێـیە. هەروەها ڕۆژی شەممەش هێرشێکی موشەکی کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسڕەی نزیک لە کونسوڵخانەی ئەمەریکا.

XS
SM
MD
LG