سه‌رۆکی ئێرانی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ئیدانه‌ی حکومه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکای کرد به‌وه‌ی جیهان ڕاده‌کێشێته ناو زه‌لکاوێـکی قوڕولیته‌وه.
ڕاپـۆرته هه‌واڵیـیه‌کان له تارانه‌وه ده‌ڵێن ئه‌م تێبینیانه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد که دژ به وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکایه توندترین و ڕه‌قترین ده‌سـته‌واژه‌ی تێدا به‌کارهاتووه. هه‌روه‌ها به‌دترین زمانیش بووه تاکو ئێسـتا له وتارێـک و یاخود له تێبینیه‌ک به‌کاری هێنابێت.
له ڕاگه‌یاندنێـکدا ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد جارێـکی تریش ئه‌و مشتومڕه‌ی خسته ڕوو که وه‌ک ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریکا خۆیان به‌رپـرسن له هێرشه تیرۆرکاریه‌کانی 11 ی سێـپته‌مبه‌ری سـاڵی 2001 ی کرانه سه‌ر نیویۆرک و واشنتن.
جێی به‌بیرهێنانه‌وه‌یه له هه‌فته‌ی ڕابردووش دیپـلۆماتانی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی تر له کۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هاتنه ده‌ره‌وه پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی ئێرانی هه‌مان مه‌سه‌له‌ی له کۆبوونه‌وه‌ی سـاڵانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان خستبووه ڕوو.
سه‌رۆک ئۆباما له دواتریندا ئیدانه‌ی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی سه‌رۆکی ئێرانی کرد و به وتارێـکی هێرشبه‌ر و ڕق و کیناوی ناودێری کرد.