Accessibility links

ئەمەریکا: هەر کۆمپانیایەک گرێبەستی چەک لەگەڵ ئێراندا واژۆبکات سزادەدرێت


نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئێران ئیلیەت ئابرامز
نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئێران ئیلیەت ئابرامز

بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بەڵێنی دا سزا بسەپێنێت بەسەر هەر کۆمپانیایەکی چەکی نێودەوڵەتی کە گرێبەست لەگەڵ ئێراندا واژۆ بکات.

نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئێران ئیلیەت ئابرامز لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هۆشیاریدا لەسەر ئەوەی هەر کۆمپانیایەکی چەک لەگەڵ ئێراندا گرێبەست واژۆ بکات ئەوا ڕووبەڕووی سزاکانی ئەمەریکا دەبێتەوە. ئەمەش چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ وتی ئەمەریکا دەگەڕێتەوە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و هەوڵدەدات سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دووبارە بسەپێندرێنەوە بەسەر ئێراندا.

بەڵام لە 14 ی مانگی هەشتدا ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هەوڵەکەی ئەمەریکای ڕەتکردەوە بۆ درێژکردنەوەی ئابڵوقەی چەک لەسەر ئێران کە لە مانگی 10 ماوەکەی بەسەردەچێت. بەڵام ئەمەریکا بەردەوامە لە هەوڵەکانی تاوەکو ئەو ماوەیە درێژبکرێتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG