ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 4 ی مانگی حه‌وت خه‌ڵـکی له سه‌رانسه‌ری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به سه‌یران و ئاهه‌نگگێڕان و یاری ئاگرینی پـێشـوازی له 234 هه‌مین سـاڵیادی سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌که‌یان ده‌که‌نه‌وه.
له ڕۆژێـکی وه‌ک ئه‌مڕۆدا و له‌سـاڵی 1776 سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مه‌ریکا له به‌ریتانیا به فه‌رمی له لایه‌ن 13 کۆلۆنیه‌تی ئه‌مه‌ریکاوه ڕاگه‌یاندرا و له‌و کاته‌وه ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی پـشوودانێـکی فه‌رمیـیه له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت ئه‌مڕۆ به هه‌زاره‌ها که‌س له واشنتنی پایته‌خت له ده‌وری ناشـناڵ ماڵ کۆبـبنه‌وه بۆ ته‌ماشـاکردنی یاریـیه‌کانی ئاگربازی و کۆنسێرت و ئه‌و که‌رنه‌ڤاڵانه‌ی بۆ بۆنه‌یه‌وه سـازده‌کرێن.
له دوری چه‌ند کیلۆمه‌ترێـکش و له ماو‌نت ڤێرنن که زێدی یه‌که‌م سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکایه (جۆرج واشنتن) ، ئاهه‌نگێـکی تایبه‌ت سـازده‌کرێت و تاجه گوڵینه ده‌خرێته سه‌ر گۆڕی ئه‌و پیاوه مه‌زنه. هه‌روه‌ها نزیکه‌ی 100 که‌س له‌وێ سوێندی فه‌رمی ده‌خۆن بۆ بوونیان به هاوڵاتی ئه‌مه‌ریکایی.
سه‌رۆک ئۆباماش به‌و بۆنه‌یه‌وه ڕاگه‌یاندنێـکی بڵاوکرده‌وه و تیایدا پـیرۆزبایی له گه‌لی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات و ده‌ڵێت ئه‌و بوێری و ئازایه‌تیـیه‌ی دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌م وڵاته نیشـانیان داوه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کێشه سه‌خته‌کاندا بوونه‌ته به‌ردی بناغه‌ی وڵاته‌که.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک ئۆباما له‌خۆ بردوویی ئه‌و پـیاو و ژنانه‌ی ئه‌مه‌ریکا به‌رز نرخاند که له هێزه چه‌کداره‌کانی ئه‌مه‌ریکا له سه‌رانسه‌ری جیهاندا خزمه‌ت ده‌که‌ن و یان ئه‌وانه‌ی له پـێناو وڵاته‌که‌یاندا گه‌یانی خۆیان به‌خشی.