Accessibility links

ئەمەریکا سزا بەسەر تۆڕێکدا دەسەپێنێت کە تەکنەلۆجیای ئەمەریکایی دەبەن بۆ بانکی ناوەندی ئێران


وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا کۆمەڵێک سزای نوێی سەپاند بەسەر کۆمەڵێک کەس و کۆمپانیادا لەسەر کارئاسانیکردنییان بۆ گواستنەوەی تەکنەلۆجیای چەندین کۆمپانیای ئەمەریکایی بە شێوەیەکی نایاسایی بۆ لایەنە ئێرانییەکان، بە بانکی ناوەندی ئێرانیشەوە.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا وتی سزاکان پەیوەستن بە هاریکاریی خزمەتگوزارییەکانی زانستی زانیارییەوە، کە باڵی تەکنەلۆجیای بانکی ناوەندی ئێرانە.

هەروەها سزای بەسەر لق و کۆمپانیاکانی هاریکاریی خزمەتگوزارییەکانی زانستی زانیارییدا سەپاندووە کە بنکەکانییان لە تورکیا و ئیماڕاتن، هەروەها سزاکان سێ کەسیشیان گرتەوە کە گوایە پەیوەستن بەو کۆمپانیایانەوە، لەوانەش پورینا میردەمادی کە ڕەگەزنامەی ئێرانی و فەڕەنسیشی هەیە.

جێگری وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا بۆ کاروباری هەواڵگری تیرۆر و دارایی، بڕایان نیڵسن، وتی بانکی ناوەندی ئێران " ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە " لە دابینکردنی پشتیوانی دارایی بۆ حزبوڵای لوبنان و هێزەکانی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران.

نیڵسن لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە بەکارهێنانی سەرجەم ئەو ئامڕازانەی لەبەردەستدان بۆ تێکدانی هەوڵە نایاساییەکانی ڕژێمی ئێران بۆ پەیداکردنی تەکنەلۆجیای هەستیار و زانیارییە گرنگەکانی ئەمەریکا."

XS
SM
MD
LG