Accessibility links

ئێران دەڵێت سزاکانی ئەمەریکا نائومێدی واشنتن دەردەخات


وتەبێژی دەزگای وزەی ئەتۆمی ئێران وتی سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر دەزگای وزەی ئەتۆمی و سەرۆکی دەزگاکە نائومێدی ئەمەریکا دەردەخات، ئاماژەشی بەوەدا بەرنامە ناوەکیە مەدەنییەکەی ئێران بە هەموو وزەیەکیەوە بەردەوام دەبێت.

جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوودا وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا ڕایگەیاند واشنتن سزای سەپاندووە بەسەر دەزگای وزەی ئەتۆمی ئێران و سەرۆکی دەزگاکە ئەکبەر ساڵحیدا.

دەزگای هەواڵی فارس لە زاری وتەبێژی دەزگای وزەی ئەتۆمی ئێران بەهرۆز کەمالوەندیەوە بڵاویکردەوە " سەپاندنی سزا بەسەر ئەکبەر ساڵحی و دەزگای وزەی ئەتۆمیدا ئاماژەیەکە بۆ نائومێدی ئەمەریکا و ئەوەش یارییەکی سیاسییە واشنتن دەیکات. ئەو سزایانە هیچ بەهایەکیان نیە."

وتیشی " لەم جۆرە ڕێوشوێنانە هیچ کاریگەرییەکیان نابێت لەسەر بەرنامە ناوەکییەکەمان و کاری ناوەکی مەدەنی بە هەموو وزەیەکیەو بەردەوام دەبێت تاوەکو پێداویستیەکانی ئێران بەتەواوەتی دابین دەکات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG