Accessibility links

واشنتن سزا بەسەر حەوت لایەنی چینیدا دەسەپێنێت


وەزیری بازرگانی ئەمەریکا جینا ڕەیمۆندۆ
وەزیری بازرگانی ئەمەریکا جینا ڕەیمۆندۆ

وەزارەتی بازرگانی ئەمەریکا حەوت لایەنی چینیان خستە لیستی ئەو کۆمپانیایانەوە کە لەژێر سزاکاندان و ئەمەریکا پێی وایە هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی نیشتیمانی وڵاتەکە، حەوت لایەنەکەش شارەزان لە ئامێرەکانی سوپەر کۆمپیوتەردا.

وەزیری بازرگانی ئەمەریکا جینا ڕەیمۆندۆ لە بەیاننامەیەکدا وتی ئامانج لەم سزایانە " ڕێگەگرتنە لە چین تاوەکو سوود لە تەکنەلۆجیاکانی ئەمەریکا وەرنەگرێت و دواتر بەکارییان بهێنێت بۆ پشتیوانیکردن لە هەوڵەکانیان بۆ خستنەوەی ناسەقامگیری لەڕێی پەرەپێدانی توانا سەربازییەکانیەوە."

بەپێی سزاکان ئەو کۆمپانیایانە دەبێت مۆڵەتێکی تایبەتیان دەستبکەوێت تاوەکو بتوانن مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ کۆمپانیا ئەمەریکییەکاندا بکەن.

وەزیرەکە وتیشی " تواناکانی سوپەر کۆمپیوتەر گرنگە بۆ پەرەپێدانی زۆر شت، لەوانەش چەکی نوێ و سیستمی ئاسایشی نیشتیمانی، ئەمە سەرەڕای چەکی ناوەکی و ئەو چەکانەی خێراییەکانیان هێندەی خێرایی دەنگە."

وتیشی " وەزارەتی بازرگانی سەرجەم دەسەڵاتەکانی بەکاردەهێنێت تاوەکو ڕێگە بە چین نەدات سوود لە تەکنەلۆجیاکانی ئەمەریکا وەربگرێت."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG