Accessibility links

ئەمەریکا سزا دەسەپێنێت بەسەر ئەو کۆمپانیایانەی نەوتی ڤەنزوێلا دەگوازنەوە بۆ کوبا


وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا ستیڤن منوچن
وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا ستیڤن منوچن

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا سزای سەپاند بەسەر چوار کۆمپانیای دەریایی و کۆمەڵێک کەشتیدا کە نەوتی ڤەنزوێلا دەگوازنەوە بۆ کوبا، ئەمەش لەنێوەندی قەیرانی سووتەمەنی لەو وڵاتەدا.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا وتی سەرەڕای ئەو ڕێوشوێنە توندانەی ئەمەریکا لە مانگی یەکدا گرتیەبەر دژی کۆمپانیای نەوتی حکومەتی ڤەنزوێلا " بی دی ڤ ئێس ئی "، کۆمپانیای کوبامیتاڵزی حکومەتی کوبا بەردەوام بووە لە هاوردەکردن و هەناردەکردنی نەوت لەگەڵ کۆمپانیاکانی دیکەدا کە بنکەکەی لە کوبایە و خۆیان دەدزنەوە لە سزاکان لەڕێی وەرگرتنی بارە نەوتەکان لە ڤەنزوێلاوە.

وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا ستیڤن منوچن وتی ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری ڕێوشوێنەکان دژی ڕابەری ڤەنزوێلا نیکۆلاس مادورۆ کە واشنتن پێی وایە ڕابەرێکی نایاساییە.

منوچن وتی " نەوتی ڤەنزوێلا موڵکی گەلی ڤەنزوێلایە و نابێت وەکو هۆکارێک بەکاربێت بۆ درێژکردنەوەی سوکایەتیکردن بە دیموکراسیەت لە ڤەنزوێلا."

لە نێو ئەو کۆمپانیایانەدا کە سزای بەسەردا سەپێندراوە کۆمپانیای کارئۆیڵ ترانسپۆرت و سێ کەشتی نەوت هەڵگرن کە سەر بەو کۆمپانیایەن و بنکەکەی لە قوبرسە، ئەمەش بە تۆمەتی ئەوەی نەوت و سووتەمەنی ڤەنزوێلا دەگوازنەوە بۆ کوبا.

هەروەها سزا سەپێندراوە بەسەر دوو کۆمپانیای دیکەدا کە ئەوانیش تروکانا وورڵد و توفیس دیڤەلۆمپێنتن کە بنکەکەیان لە پەنەمایە و سێ کەشتی نەوت هەڵگریان هەیە. هەروەها سزاکان کۆمپانیایەکی دیکەی پەنەمایان گرتۆتەوە کە ناوی بلولین ئۆڤەرسیزە و کەشتیەکی نەوت هەڵگری هەیە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG