Accessibility links

ئەمەریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت


ئەمەریکا سزا دەسەپێنێت بەسەر فەرماندەکانی ئێران و حوسییەکان و کەشتییەکدا کە بە بەهای زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلار شتومەکی ئێرانی گواستووەتەوە بۆ چین.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا ڕایگەیاند جێگری فەرماندەی هێزەکانی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران محەمەد ڕەزا فەلاحزادە و ئەندامی گروپی چەکداریی حوسییەکان ئیبراهیم ئەل نەشیری سزایان بەسەردا سەپێندراوە.

وەزارەتەکە وتی سوپای ئێران لە ڕووی هەواڵگری و چەکەوە پشتیوانی لە حوسییەکان کردووە و هەروەها پشتیوانی لە هێرشەکانی حوسییەکان کردووە بۆ سەر کەشتییە نێودەوڵەتییە بازرگانییەکان لە دەریای سووردا.

وەزارەتەکە سزای بەسەر کۆمپانیای کاپ تیسدا سەپاندووە کە خاوەنی ئەو کەشتییەیە کە شتومەکی ئێرانی گواستووەتەوە و فرۆشتوویەتی بۆ پشتیوانیکردن لە هێزەکانی قودس و حوسییەکان.

بەهۆی هێرشەکانی حوسییەکانەوە لە دەریای سوور و تەنگەی باب ئەلمەندەبدا، مەترسییەکانی سەر هاتووچۆی کەشتییە بازرگانییەکان بەو دەریایەدا زیاتر بووە. هێزەکانی ئەمەریکا و بەڕیتانیا وەکو وەڵامێک چەندین هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر دامەزراوەکانی حوسییەکان لە یەمەندا، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو هێرشانە نەبوونەتە هۆی ڕاگرتنی هێرشەکانی حوسییەکان.

وەزارەتەکە وتی ڕۆژی سێشەممە ئەمەریکا سزای بەسەر دوو کۆمپانیاشدا سەپاندووە کە کەشتییەک بەڕێوەدەبەن شتومەکی ئێرانییان بە بەهای زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلار گواستووەتەوە بۆ چین، ئەوەش لە بری وەزارەتی بەرگری ئێران.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG