Accessibility links

ئەمەریکا سزای نوێ بەسەر ڕووسیادا دەسەپێنێت


حکومەتی ئەمەریکا سەپاندنی سزای بەسەر 21 لایەن و 13 کەسی ڕووسیدا سەپاند کە پەیوەندییان بە کەرتی تەکنەلۆجیای ڕووسیاوە هەیە.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند " سزاکان بەشێکن لە بە ئامانجکردنی ئەو تۆڕ و کۆمپانیا تەکنەلۆجیانەی ڕووسیا کە هەوڵدەدەن ڕووسیا لە سزاکان دووربخەنەوە، ئەو کۆمپانیا و لایەنانەش گرنگترین ئامڕازن لە جەنگەکەی فیدراسیۆنی ڕووسیادا."

وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا جانێت یێڵین لە بەیاننامەیەکدا وتی " ڕووسیا نەک تەنها سەروەری ئۆکرانیا پێشێل دەکات لەڕێی دوژمنکارییەکەیەوە بەڵکو هێرشەکانی بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی و ناوچەکانی دانیشتوانی ئۆکرانیای زیاتر کردووە."

وتیشی " بەردەوام دەبین لەوەی لەڕێی سزاکانەوە لە هەموو گۆشەیەکەوە ئامێری جەنگەکەی پوتن بکەینە ئامانج، تاوەکو ئەم جەنگە بێ مانایە تەواو دەبێت."

لە 24 ی مانگی سێدا ئەمەریکا سزای بەسەر کۆمەڵێک کۆمپانیای ڕووسیدا سەپاند کە لە پیشەسازی بەرگریدا کار دەکەن و پشتیوانی لە داگیرکارییەکەی ڕووسیا دەکەن لە ئۆکرانیادا.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG