سیناتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌رنووسی بڕیارێـکیان په‌سه‌ند نه‌کرد که ڕێـگای بۆ هاوڵاتیبوونی ئه‌و په‌نابه‌ره گه‌نجه نایاسایـییانه ده‌دا که ده‌چنه کۆلێژ یان خۆیان بۆ خزمه‌تی سه‌ربازی ناونووس ده‌که‌ن.
یاسادانه‌ران به 55 نه‌رێ به‌رامبه‌ر به 41 ئه‌رێ ڕۆژی شه‌ممه ده‌نگیان دا بۆ کۆتاییهێنان به‌و مشـتومڕه‌ی له‌سه‌ر به‌رنووسی به ناوی Dream Act که بۆ بهرهوپـێشـبردن و یارمه‌تیدان و په‌روه‌رده‌کردنی ئه‌و که‌سـانه دانراوه که به نایاسایی له ئه‌مه‌ریکادان و هه‌رزه‌کارن.
به‌رنووسه‌که پـێویستی به 60 ده‌نگی ئه‌رێ هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی په‌سه‌ندبکرێت.
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما گوتی ده‌نگدانه‌که زۆر مایه‌ی نیگه‌رانیـیه. هه‌روه‌ها گوتیشی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی واز له‌و به‌رنووسه ناهێنێت.
کۆماریـیه‌کان له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێن ئه‌و به‌رنووسه پاداشتی کاری نایاسایی ده‌کات.
به‌پـێی ئه‌و به‌رنووسه مافی مانه‌وه له ئه‌مه‌ریکا به یاسایی ده‌به‌خشرایه ئه‌و که‌سـانه‌ی خوار ته‌مه‌نی 16 سـاڵیـیه‌وه هاتبنه ئه‌مه‌ریکا و خوێندنی ئاماده‌یـیان ته‌واوکردبێت و پاشان دوو سـاڵی کۆلێژیان خوێندبێت یاخود خزمه‌تی سه‌ربازیـیان کردبێت و هیچ تاوانێـک نه‌کردبێت.