جیم جۆردنی کۆماری هەوڵ دەدات سەرۆکایەتیکردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بە دەستبهێنێت، لە دەنگدانێکدا کە ڕەنگە ئەو کەسایەتییە ڕاستڕەوەی کۆمارییەکان بخاتە سەر یەکێک لە بەهێزترین پۆستەکان لە واشنتن.
پۆستی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا ماوەی دوو هەفتەیە بەتاڵە، جۆردن چەندین ساڵە ڕووبەڕووی ڕابەرانی پارتەکەی خۆی بووەتەوە.
جۆردن لەلایەن هەندێک لە کۆمارییەکانی هاوەڵییەوە پشتگیری لێکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هێشتا 217 دەنگی دیکەی دەوێت تاوەکو پۆستەکە وەربگرێت.
جۆردنی تەمەن 59 ساڵ دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ کۆمارییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکادا کە دوو کاتژمێری خایاند، بە ڕۆژنامەنووسانی وت " هەستم بە باشی کرد چوومە کۆنفرانسەکەوە، ئێستا هەست بە باشتریش دەکەم."
لە 3 ی مانگی 10 دا گروپێکی کەم لە کۆمارییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا کێڤن مککارثی کۆمارییان لە پۆستی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا دوورخستەوە، لەو کاتەوە دووبەرەکی نێوان کۆمارییەکان بووەتە هۆی ئەوەی ئەنجومەنەکە نەتوانێت گفتوگۆ لەسەر بابەتە بەپەلەکان بکات، لەوانەش پشتیوانی بۆ ئیسڕائیل و ئۆکرانیا و دابینکردنی خەرجی بۆ حکومەتی ئەمەریکا.
کۆمارییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بە جیاوازییەکی کەم باڵادەستن لە ئەنجومەنەکەدا، سەرجەم دیموکراتەکانی ئەنجومەنەکەش پێشبینی دەکرێت دژی جۆردن دەنگ بدەن. پێشبینی دەکرێت لانیکەم حەوت ئەندامی کۆمارییەکان دژی جۆردن دەنگ بدەن، ئەوەش وادەکات 217 دەنگ کەم بێت لەوەی کە پێویستییەتی.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا دەنگ دەدات لەسەر هەوڵەکەی جیم جۆردن بۆ سەرۆکایەتیکردنی ئەنجومەنەکە