کاربه‌ده‌سـتێـکی کۆشـکی سـپی دیپـلۆماتی باڵای وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕیچارد هۆڵبرۆک به به‌هێز و خۆڕاگر ناوده‌بات هاوکاتی هه‌وڵه‌کان بۆ چاکبوونه‌وه‌ی له نه‌شـته‌رگه‌ریـیه‌کی دڵ که بۆی کراوه.
ڕاوێژکاری سه‌رۆکایه‌تی ده‌یڤد ئاکسلڕۆد له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆنێـکی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه گوتی هاوکاره‌کانی نزا ده‌که‌ن تا ئه‌و کۆمه‌کانه و کاره باشانه‌ی هۆڵبرۆک کردوویه‌تی یارمه‌تی بده‌ن بۆ چاکبوونه‌وه‌ی.
هۆڵبرۆک نوێنه‌ری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ ئه‌فغانسـتان و پاکسـتان له بارێـکی هه‌سـتیاری ته‌ندروسـتیدایه دوای 20 کاتژمێر نه‌شته‌رگه‌ری بۆ چاره‌سه‌رکردنی گرفتێـکی دڵی. زووانێـکی ڕۆژی شه‌ممه دکتۆره‌کان نهشـتهرگهریـیهکهیان ته‌واوکرد.
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش باراک ئۆباما ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند که خۆی و خانمی یه‌که‌م نزا بۆ هۆڵبرۆک ده‌که‌ن که سه‌رۆک ناوبراوی به که‌سـایه‌تیـیه‌کی باڵای سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ناوبرد.
ئه‌وه‌ی شـایانی گوتنه هۆڵبرۆک ته‌مه‌نی 69 سـاڵه.