Accessibility links

ئەمەریکا یەکەیەکی تایبەت پـێکدەهێنێت بۆ لێکۆڵینەوە لە بازرگانی حزبوڵڵای لوبنان بە ماددە هۆشبەرەکان


دەزگای دادوەری ئەمەریکا دەڵێت یەکەیەکی تایبەتی پـێکهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە لەوەی حزبوڵڵای لوبنانی سەر ئێران لە ڕێگەی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان داهات بۆ کارە تێرۆرستیـیەکانی دابین دەکات.

وەزارەتی دادی ئەمەریکا لە بەیانـنامەیەکدا نووسیویەتی" ئەم تیمە کەسانی شارەزای تێدایە لە بوارەکانی سپـیکردنەوەی پارە و بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان و تێرۆرزم و تاوانی ڕێکخراو."

دەشڵێت ئەم تیمە هەڵدەستێت بە لێکۆڵینەوە لەو کەس و تۆڕانەی کۆمەکی حزبوڵڵا دەکەن کە لە ئەفریکا و ناوەڕاست و باشوری هەردوو کیشوەری ئەمەریکادا هەن.

جێف سێشنز وەزیری دادی ئەمەریکا لەم بارەیەوە گوتی وەزارەتی داد هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات لە پـێناو نەهێشتنی هەرچی جێگەی هەڕەشە و مەترسی بێت بۆ سەر ئەمەریکایـیەکان لە لایەن ڕێکخراوە تێرۆرستیـیەکانەوە.

جێی ئاماژەیە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا لە مانگی یازدەی ڕابردوو کۆمەڵێک سزای بەسەر حزبوڵڵای لوبنان پەسەندکرد، لەوانە سزادانی هەر دامەزراوەیەک پشـتیوانی لەو ڕێکخراوە تێرۆرسـتیە بکات، وەکو دابینکردنی چەک.

XS
SM
MD
LG