له مه‌شق و ڕاهێنانێـکی شه‌ودا دوو هه‌لیـکۆپته‌ری جه‌نگی ئه‌مه‌ریکایی به یه‌کیان‌داوه و له ئاکامدا حه‌وت سه‌ربازی مارینز کوژراون.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه هێزی مارینز وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند که‌وا شه‌وی چوارشه‌ممه له ناوه‌ندی مه‌شق و ڕاهێنانی یووما له ناوچه‌ی بیابانی نێوان هه‌ردوو سـتانی کالیفۆرنیا و ئه‌ریزۆنا دوو هه‌لیـکۆپـته‌ر به‌ر یه‌ک که‌وتوون که یه‌کێـکیان له جۆری "AH-1W "Cobra بووه و 2 سه‌ربازی تێدابووه و ئه‌وی دیکه‌یانUH-1Y "Huey" و 5 سه‌ربازه‌که‌ی تری تێدابووه. کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌و باره‌یه‌وه ده‌ستـیپـێـکردووه.