حکومەتی ئەمەریکا بڕی 1.6 ملیار دۆلاری بەخشیوەتە کۆمپانیای نۆڤا ڤاکس Novavax Inc بۆ تێچوونەکانی تاقیکردنەوە و بەبازڕکردن و هەروەها بەرهەمهێنانی شیانی ڤاکسینێکی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمەریکا بە ئامانجی ئەوەی هەتا مانگی یەکی ساڵی 2021 ، سەد ملیۆن دەرزی ڤاکسینی کۆرۆنا رادەستبکات.
هەتا ئێستا ئەمە گەورەترین خەڵاتە بۆ پرۆگرامی “Operation Warp Speed” کە پرۆگرامێکی کۆشکی سپییە و بە مەبەستی رادەستگەیشتنی خێرایە بە ڤاکسینەکاندا و چارەسەرکان بۆ بەگژداچوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای جۆری کۆڤید- 19 .
ستەینلی ئێرک، سەرۆکی جێبەجێکاری دامەزراوەی " نۆڤا ڤاکس " بە ئاژانسی رۆیتەرزی گوت ؛ خەڵاتکردنی ئەم پرۆگرامە بە مەبەستی پێدانی پارەیە بۆ بەرهەمهێنانی 100 ملیۆن دەرزی ڤاکسین و رادەستکردنی لە چوارەم چارەکی ئەمساڵدا دەستپێدەکات و ڕەنگە هەتا مانگی یەک یان دووی ساڵی داهاتوو تەواوبێت. هاوکات خەڵاتەکە بۆ خەرجیـیەکانی تێچوونی ئەنجامدانی قۆناغێکی گەورەی 3 یە بۆ تاقیکردنەوەکەیە کە دوایین قۆناغی تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکەیە لەسەر مرۆڤ و رەنگە لە مانگی دەدا دەستپێبکات.
ڤاکسینێکی سەلامەت و کاریگەر گرنگە بۆ کۆتایهێنان بە پەتایەک کە مردنی زیاتر لە نیو ملیۆن کەسی لە جیهاندای لێکەوتوەتەوە، لەوانە 130 هەزاریان لە ئەمەریکا گیانیان لەدەستداوە.
سەرچاوە : رۆیتەرز