دادوەری گشتی ئەمەریکا مێریک گارلاند مۆڵەتی داوە سەرمایە دەستبەسەرداگیراوەکانی ەسەڵاتدارە دەوڵەمەندە ڕووسییەکان بە مەبەستی بەکارهێنانیان لە ئۆکرانیا بگوازرێنەوە.
ساڵی ڕابردوو وەزارەتی دادی ئەمەریکا دەسەڵاتداری دەوڵەمەندی ڕووسی کۆنستانتین مالۆفیڤی تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی پێشێلکردنی ئەو سزایانەی کە بەسەر ڕووسیادا سەپێندراون، وتی لە ڕووی داراییەوە یارمەتی ئەو ڕووسییانەی داوە کە هانی جیاخوازی دەدەن لە کرایمیادا.
گارلاند لەو کاتەدا " دەستبەسەراگرتنی ملیۆنان دۆلاری لە حسابێکی بانکی ئەمەریکاوە " ڕاگەیاند " کە تیایدا " دەبیندرێت مالۆفیڤ سزاکانی پێشێل کردووە."
لە مانگی دوودا گارلاند وتی مۆڵەتی داوە ئەو پارەیە لە ئۆکرانیا بەکاربهێندرێت.
گارلاند وتی " لە کاتێکدا ئەمە یەکەمین گواستنەوەی سەرمایە دەستبەسەرداگیراوەکانی ڕووسیایە بۆ دووبارە بونیادنانەوەی ئۆکرانیا لەلایەن ئەمەریکاوە، دوایین گواستنەوەش نابێت."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز