Accessibility links

سەرۆک ترامپ و سەرۆکی فەڕەنسا لە بەرامبەر شەڕی تێرۆر هەمان تێڕوانینیان هەیە


Le président américain Donald Trump et son homologue français, Emmanuel Macron, lors d’une conférence de presse à Paris, France, 13 juillet 2017.
Le président américain Donald Trump et son homologue français, Emmanuel Macron, lors d’une conférence de presse à Paris, France, 13 juillet 2017.

سەرۆکی ئەمەریکا و هاوتا فەڕەنسیـیەکەی هەریەکەیان وابەستەیی بە هەڵوێستی خۆی لە بەرامبەر ڕێکەوتنـنامەی پاریس بۆ کەش‌وهەوا ڕاگەیاند، بەڵام هەمان تێڕوانینیان بۆ شەڕی تێرۆر هەبوو.

سەرۆک ترامپ و ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە پاریس هەڵوێستی خۆیان سەبارەت بە چەند بابەتێکی جیهانی خستە ڕوو.

ماکرۆن گوتی ڕێز لە بڕیاری سەرۆک ترامپ دەگرێت بۆ کشانەوەی ئەمەریکا لە ڕێکەوتنـنامەی پاریس، بەڵام فەڕەنسا هەر بە ڕێکەوتنـنامەکە وابەستەیە.

سەرۆک ترامپ لای خۆیەوە گوتی ئەمەریکا لەگەڵ ئەوەشدا پابەندە، بەو پـێـیەی پـێشەنگە لە بواری پاراستنی ژینگە و گەشەی ئابوری.

بۆ شەڕی دژی تێرۆر، هەردوو سەرۆک سووربوونی خۆیان لەسەر گرتنەبەری ڕێوشوێنی پـێوست بۆ لەناوبردنی تێرۆر لە هەموو شوێنێـکدا دووپاتکردەوە.

پاشان سەرۆک ترامپ گوتی چەندان بابەتی ئاسایشی لەگەڵ هاوتا فەڕەنسیـیەکەی تاووتوێ کردووە، گوتی ئەمڕۆ ڕووبەڕووی مەترسیـیەکانی چەند وڵاتێـک بوونەتەوە، وەکو کۆریای باکور و ئێران و سوریا و ئەوانەی کۆمەکیان دەکەن. هەروەها مەترسی ڕێکخراوە تێرۆرستیـیەکانیش.

پاشان گوتی ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە باشوری سوریا نیشانی دەدات وتووێژەکانی هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی ڕووسیا ئەنجامی باشیان هەبوو.

گوتی لە ڕێگەی وتووێژ توانیان ئاگربەستێـک بهێننە دی. گوتیشی کار بۆ ئاگربەستێـکی دیکە دەکەن کە دەکەوێتە ناوچەیەکی ئێجگار سەختەوە.

ماکرۆن لای خۆیەوە گوتی لەگەڵ سەرۆک ترامپ ڕێکەوتووە کە بەردەوام بن لەوەی پـێکەوە کاربکەن بۆ ئەنجامدانی هەوڵی دیپـلۆماسی بە مەبەستی گەیشتن بە نەحشە ڕێگەیەک بۆ دوای شەڕ.

XS
SM
MD
LG