Accessibility links

کۆشـکی سـپـی: فڵن سەرپـێچی یاسایی نەکردبوو بەڵام چیتر متمانەی پـێناکرێت

  • VOA News

گوتەبێژی کۆشکی سـپی دەڵێت دەسـت لەکارکێشانەوەی مایکڵ فڵن لە پـۆستی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی مەسەلەیەکی یاسایی نیـیە، بەڵکو پەیوەستە بە نەمانی متمانە.

شان سپایسەر ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆشکی سـپی ئەمەی بۆ ڕۆژنامەوانان ڕاگەیاند و گوتی سەرۆک ترامپ فەرمانی کردبوو لێکۆڵینەوەیەکی تەواو لەسەر مەسەلەکە بکرێت، سەرئەنجام گەیشتنە ئەوەی "فڵن سەرپـێچیەکی یاسایی نەکردبوو، بەڵام ئیدی جێگەی متمانە نیـیە."

جەختی لەوەش کرد سەرۆک ترامپ پشـت بە تاکە کەسێـک نابەستێت بۆ دەرکردنی بڕیارە ئاسایشیـیەکان، بەڵکو تیمێـکی ئاسایشی هەیە لە وەزیرانی نێو ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی کە لەم بوارەدا یارمەتی دەدەن.

گوتیشی سەرۆک ترامپ مەترسی هەیە فەرمانبەرانی نێو حکومەتیش هەستن بە دزەپێـکردنی زانیاری لە بارەی کارەکانی بەڕێوەبەرایەتیـیەکەیەوە، بۆیە ڕێوشوێنی پـێویست دەگرێتەبەر تاوەکو ڕێگە لە دزەپـێکردنی زانیاریـیەکان بگرێت.

هەروەها گوتی سـتراتیژیـیەتی کۆشـکی سـپی لە بارەی سزاکانی سەر ڕووسیا هیچ گۆڕانکاریـیان بەسەردا نەهاتووە.

XS
SM
MD
LG