بڕیاره له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی سیناتی ئه‌مه‌ریکا ده‌نگ بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری ده‌سـتکردن به وتووێژه‌کانیان سه‌باره‌ت به به‌رنووسی بڕیارێـکی ڕیفۆرمسـازی دارایی به‌رفراوان که له لایه‌ن سه‌رۆک باراک ئۆباما پـێشـنیارکراوه.
کۆماریـیه باڵاکان ئاگاهیان داوه به‌شـداری له سه‌ره‌تای وتووێژه‌کان ناکه‌ن مه‌گه‌ر بگه‌نه ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ دیموکراته‌کان سه‌باره‌ت به هه‌ندێ نیگه‌رانی کۆماریـیه‌کان که به بڕیارێـکی پارتیزانی له قه‌ڵه‌میان داوه.
سیناتۆر ڕیچارد شێڵبی له ویلایه‌تی ئه‌له‌باما له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا ڕایگه‌یاند که هه‌ردوو لایان له ڕێـکه‌وتن له‌سه‌ر به‌رنووسی بڕیاره‌که نزیـکبوونهتهوه، به‌ڵام هێشتا دوو تا سێ کێشه‌ی تر به هه‌ڵپه‌سێراوی ماونه‌ته‌وه.
شێڵبی کۆماریـیهکی باڵایه له کۆمیته‌ی کاروباری بانک و خانووبه‌ره و ناوچه شـارسـتانیـیهکان له ئه‌نجومه‌نی سیناتی ئه‌مه‌ریکادا.
کۆمیته‌که به‌رنووسی بڕیاری سه‌قامگیری و بوژاندنه‌وه‌ی دارایی ئه‌مه‌ریکایان بۆ سـاڵی 2010 له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا په‌سه‌ندکرد به ئومێدی کۆتاییهێنان به قه‌رزدانی حکومه‌ت و پاراسـتنی کڕیاران له که‌وتنه ژێر گیروگرفتی دارایییه‌وه.
سیناتۆر کرس دود له ویلایه‌تی کوننێکتیکتهوه له ڕۆژی یهکشهممهداڕایگهیاند ئومێده‌واره دیموکراته‌کان بتوانن ده‌نگی پـێویست به ده‌ست بهێنن بۆ به‌ره‌وپـێشـچوونی به‌رنووسی بڕیاره‌که له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا گوتیشی له ڕێـکه‌وتن له‌گه‌ڵ کۆماریـیه‌کاندا نزیکبوونه‌ته‌وه.