Accessibility links

یەکێتی ئەوروپا و ئەمەریکا نیگەرانن سەبارەت بە ئەرکە " تاکلایەنیەکانی " چین لە دەریادا


ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا نیگەرانی خۆیان دەربڕی سەبارەت بە " ئەرکە تاکلایەن و کێشەییەکانی " چین لە دەریای باشووری چیندا و جەختیان لەوە کردەوە پێویستە " لەنزیکەوە پەیوەندیی هەبێت " بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ " پێشبڕکێ و ڕکابەرایەتی ڕێکخراو."

بەیاننامە هاوبەشەکەی ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا دوابەدوای کۆبوونەوەکەی جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ویندی شێرمان و سکرتێری گشتی دەزگای کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ستێفانۆ سانینۆ هات.

لە بەیاننامەکەدا " جەخت لە گرنگی ئەوە کراوەتەوە ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا دەبێت لەنزیکەوە بەردەوام بن لە پەیوەندییەکانیان لەسەر چۆنێتی گرتنەبەری ڕێوشوێن لەکاتێکدا وەبەرهێنان دەکەین و پەرە بە ئابوورییەکانمان دەدەین، هەروەها ئەگەر کراش هاریکاری لەگەڵ چیندا بکەین، هەروەها بەشێوەیەکی بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ پێشبڕکێ و ڕکابەرایەتیە ڕێکخراوەکانماندا بکەین لەگەڵ چیندا."

لە بەیاننامەکەدا ئاماژەش بەوە دراوە هەردوو لا تاوتوێی پێشێلکردنی مافەکانیان کردووە لە چین، لەوانەش سەرکوتکردنی کەمینە ئاینیەکان لە شینگیانگ و تیبێت، هەروەها کۆتایی هێنان بە حوکمی خۆجێیی لە هۆنگ کۆنگ لەلایەن چینەوە. لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە دراوە هەردوولا ئامادەن گۆڕینەوەی زانیارییەکان لەنێوان ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپادا زیاتر بکەن، زانیارییەکانش سەبارەت بەو زانیارییە ساختانەن کە لەلایەن چینەوە پشتیوانیان لێدەکرێت و سپۆنسەر دەکرێن.

هەروەها " نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە سەبارەت بە ئەرکە تاکلایەن و کێشەییەکانی چین لە دەریای باشوور و ڕۆژهەڵاتی چین و تەنگەی تایواندا، کە ئەمەش دەبێتە هۆی دروستکردنی مەترسی لەسەر ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا و کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر ئاشتی و سەقامگیری ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا."

دوابەدوای بەیاننامەکە وابڕیارە شێرمان و سانینۆ بەردەوامی بدەن بە گفتوگۆ ئاست بەرزەکانیان سەبارەت بە دەریای هێمن و هیندی.

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن جەختی لە گرنگی کارکردنی ئەمەریکا کردۆتەوە لەنزیکەوە لەگەڵ هاوپەیمانەکانیدا تاوەکو بەرپەرچی ڕەفتار و زیادبوونی دەسەڵاتەکانی چین بدەنەوە لە سەرانسەری جیهاندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG