Accessibility links

ئەمەریکا باوەڕی وایە ڕووسیا لە ماوەی پێنج مانگدا لە ئۆکرانیا 100,000 قوربانیان هەبووە

کۆشکی سپی دەڵێت لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا لە ماوەی شەڕی باخموت و ناوچەکانی دیکەی ئۆکرانیادا ڕووسیا 100,000 قوربانی هەبووە لە سوپاکەیدا.

وتەبێژی ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی جۆن کیربی بە ڕۆژنامەنووسانی وت ژمارەکە لە خەمڵاندنەکانی هەواڵگری ئەمەریکاوە سەرچاوەی گرتووە، بە زیاتر لە 20,000 کوژراویشەوە، نیوەیان سەر بە گروپی بەکرێگیراوی واگنەر بوون.

کیربی وتی " هێرشەکەی ڕووسیا لە زستاندا لە دۆنباس و بە شێوەیەکی بەرچاو لە باخموت شکستی هێنا."

وتی " مانگی دوانزەی ساڵی ڕابردوو ڕووسیا دەستیکرد بە هێرشێکی بەرفراوان بۆ پێشڕەویکردن لە چەند هێڵێکەوە، لەوانەش بەرەو ڤولیدار و ئاڤدیکا و باخموت و کرێمینا. زۆربەی ئەم هەوڵانە ڕاگیران و شکستییان هێنا. ڕووسیا نەیتوانیوە هیچ ناوچەیەکی گرنگی ستراتیژی بگرێت."

وتی ڕووسییەکان چەند دەستکەوتێکیان هەبووە لە باخموت بەڵام " باجێکی زۆر زۆر خراپییاندا " بۆ ئەم دەستکەوتە، هەروەها بەرگرییەکانی ئۆکرانیاش لە ناوچەکەدا بە بەهێزی ماونەتەوە.

کیربی وتی " ڕووسیا کۆگا سەربازییەکانی و هێزە چەکدارەکانی هیلاک کردووە."

وتیشی " زۆربەی سەربازەکانی گروپی بەکرێگیراوی واگنەر تاوانبار بوون و خراونەتە ناو شەڕی باخموتەوە، بەبێ ئەوەی شەڕییان کردبێت یاخود مەشقی پێویستییان پێدرابێت."

وتی " بە ڕاستی ئەم ژمارانە سەرسوڕهێنەرە." وتیشی کۆی گشتی ژمارەی ئەو سەربازانە سێ هێندەی ژمارەی قوربانییانی ئەمەریکایە لە شەڕی گوادالکانالدا لە جەنگی جیهانی دووەمدا.

گوتیشی بەمزووانە پێدانی کۆمەڵێکی چەکی دیکەی ئەمەریکا بە ئۆکرانیا ڕادەگەیەندرێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG