Accessibility links

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دەڵێت هێرشەکەی تورکیا لە سوریا هەڕەشە لە پەیوەندیەکانی نێوانمان دەکات


وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا وتی هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا زیان دەگەیەنێت بە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و تورکیا و وتیشی ئەمەریکا دەستبەرداری کوردەکان نەبووە.

وەزیری بەرگری ئەمەریکا مارک ئیسپەر وتی " بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا لەگەڵ هاوتا تورکییەکانیاندا قسەیان کردووە و داوامان لێکردوون ئەم هێرشە ڕابگرن." ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی ئەو کاریگەرییە خراپانەی کە هێرشەکە هەیەتی و سەقامگیریی سەرتاسەری ناوچەکە تێک دەدات.

وتیشی " ئەو زیانە گەورەیەی کە ئەم هێرشە هەیەتی ئەوەیە کە پەیوەندییەکانمان تێکدەدات."

لە هەواڵێکی جیادا بەرپرسێکی ئەمەریکی وتی تەقینەوەیەک لە نزیک یەکێک لە بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕوویداوە، بەڵام هیچ هەواڵێک نیە لە برینداربوونی سەربازانی ئەمەریکی.

بەرپرسەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکات وتی سەرچاوەی ئەو تەقینەوەیەی کە لەنزی کۆبانی ڕوویدا نەزانراوە، بەڵام هاوکات بووە لەگەڵ هێرشێکی تورکیا بۆ سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG