Accessibility links

وەزیری بەرگری ئەمەریکا: کشانەوە لە کۆبانێ نزیکەی هەفتەیەکی پێدەچێت


وەزیری بەرگری ئەمەریکا مارک ئیسپەر وتی کشانەوەی سوپای ئەمەریکا لە کۆبانێی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا پێدەچێت " نزیکەی هەفتەیەکی دیکەی پێبچێت ".

ئیسپەر وتی هاوکات لەگەڵ کشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی ئەمەریکا نزیکەی 600 سەربازی ئەمەریکی لە سوریا دەمێننەوە کە پێشتر نزیکەی هەزار سەرباز بوون. وتیشی ئەمەریکا هێشتا پشتیوانی لە هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکات.

وتی " هێشتا هاوپەیمانی هێزەکانی سوریای دیموکراتین. بەردەوامین لە یارمەتیدانیان." هەروەها جەختی لە ڕۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات کردەوە لە ڕێگەگرتن لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی ڕێکخراوی داعش.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG