Accessibility links

وەزیری بەرگری ئەمەریکا: چین ‌هێشتا زانیاری سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەشارێتەوە


وەزیری بەرگری ئەمەریکا مارک ئێسپەر لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا وتی چین هێشتا زانیاری سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەشارێتەوە و ئاشکرای ناکات، هەروەها داواشی لە پەکین کرد زانیارییەکان ئاڵوگۆڕ بکات.

ئێسپەر لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز وتی " ئەگەر چینیەکان لە زووەوە ڕاستیەکانیان ئاشکرا بکردایە و زانیاری زیاتریان بدرکاندایە ئەوا ئێستا باشتر لەم ڤایرۆسە تێدەگەیشتین و باشتر مامەڵەمان لەگەڵدا دەکرد."

وتیشی " هەتاوەکو ئەمڕۆ دەیانبینین زانیاری دەشارنەوە، بۆیە پێم وایە دەبێت هەوڵی زیاتر بدەین بۆ فشارخستنە سەریان تاوەکو بەشدار بن لەگەڵماندا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG