باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا داوای لە هاوڵاتیانی ئەمەریکا لە ئۆکرانیا کرد ئێستا بیر لە جێهێشتنی ئەو وڵاتە بکەنەوە، وتیشی ڕەوشی ئاسایشی وڵاتەکە " بەهۆی زیادبوونی هەڕەشەکانی سوپای ڕووسیاوە پێشبینی نەکراوە."
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ماڵپەڕەکەی خۆیدا بڵاویکردەوە " ڕەوشی ئاسایشی ئۆکرانیا دەکرێت لە هەر ساتێکدا بێت خراپتر ببێت."
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن وتی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە کیێڤ بە کراوەیی دەمێنێتەوە بەڵام هاوڵاتیانی ئەمەریکی دەبێت " بەجددی بیر لە جێهێشتنی ئەو وڵاتە بکەنەوە."
لە ماوەی ڕابردوودا لەم هەفتەیەدا ئەمەریکا داوای لە دانیشتوانی وڵاتەکە کرد گەشت بۆ ئۆکرانیا نەکەن.
ئەمەریکا بە نوسراوێک وەڵامی داواکارییە ئەمنییەکانی ڕووسیا دەداتەوە، ئەمەش وەکو هەنگاوێکی گرنگ لەنێوەندی گرژییەکانی نێوان ڕووسیا و ڕۆئاوادا سەبارەت بە ئۆکرانیا، هەروەها لەکاتێکیشدایە ڕووسیا دەستیکردووە بە مەشقە سەربازییە دەریایی و وشکانیەکانی لەنزیک سنوورەکانی ئۆکرانیا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز