Accessibility links

خۆپیشاندەران لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغداد کۆدەبنەوە بۆ سەرکۆنەکردنی هێرشە ئاسمانییەکان


هەزاران خۆپیشاندەری عێراقی و گروپە چەکدارییە عێراقییەکان لەبەردەم دەرگای سەرەکی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغداد گردبوونەوە و سەرکۆنەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکایان کرد بۆ سەر بنکەکانی گروپێکی سەر بە ئێران.

دوو بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە ڕۆیتەرزیان وت لەنێوەندی زیادبوونی خۆپیشاندانەکان لە دەرەوەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغداد، باڵیۆزی ئەمەریکا و کارمەندەکانی دیکە لە باڵیۆزخانەکە هێندراونەتە دەرەوە.

بەهۆی هۆکاری ئەمنیەوە باڵیۆز و کارمەندانی باڵیۆزخانەکە شوێنەکەیان بەجێهێشتووە. بەرپرسێک وتی هەندێک لە بەرپرسانی ئاسایشی باڵیۆزخانەکە ماونەتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG