ئێستا که ئه‌مه‌ریکا ڕوبه‌رووی رێژه‌ی بێ‌کاری نزیکه‌ی له‌سه‌تا 10 یه، مه‌سه‌له‌ی ئابوری لای ده‌نگده‌ره ئه‌مریکایه‌کان بایه‌خی زۆری هه‌یه. راده‌ی خه‌رجکردن لای کڕیاران هێشتا له خوار ئه‌و پێوارهیه که ئاماژه به ئابوری چاك بدات.
بازاری پڕ له گرفتی خان‌و، که ڕۆڵی سه‌ره‌کی هه‌بوو له‌ده‌ست پێکرانی قه‌یرانی ئابوری،له‌سه‌ر خۆ بووه لهگهشهکردنهوه و هاتنه‌وه‌سه‌رخۆ.
ئه‌مه‌ریکاییه‌کان هێشتاش خانویان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، وه رێژه‌ی زۆری بێ‌کاری یه‌کێك له هۆکاره‌کانه که به‌ملیۆنان ئه‌مه‌ریکایی نهتوانهن قیستی مانگانه‌ی خان‌و بده‌ن. به پێ ڕاوه‌رگرتنێکی ئه‌م دواییانه که له لایه‌ن کۆمپانیای گالۆپ وه‌رگیرابوو، له سه‌تا 43 ی ئه‌و 3000 که‌سه‌ی ڕایان وه‌رگیرابوو گوتبویان باری ئابوری گرنگترین نیگه‌رانیه لایان له کاتی ده‌نگدان. له سه‌تا 23 گوتبویان بیمه‌ی ته‌ندروستی لایان گرنگترین مسه‌له‌یه، له‌سه‌تا 18 گوتبویان زیاتر له‌هه‌رشتێك قه‌باره و ده‌ستهه‌ڵاتی حکومه‌تی فێدرال لایان گرنگه. به پێچه‌وانه‌ی رابوردوو، شه‌ڕ له‌ئه‌فغانستان و کۆچباری نایاسایی زۆر له خواره‌وه‌یه له لیستی مهسهلهکانهن که لای ده‌نگده‌ران بایه‌خیان هه‌بێت.