ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان ده‌نگی خۆیان له هه‌ڵبژاردنێـکدا ده‌ده‌ن که ڕه‌نگه ته‌رازوی هێزه‌کان له ناو کۆنگرسی ئه‌مه‌ریکادا بگۆڕێت و له‌وانه‌یه کاربکاته سه‌ر به‌رنامه‌ی کاری سه‌رۆک باراک ئۆباماش.
به‌پـێی ڕاوه‌رگرتنه گشـتیـیه‌کانی ئه‌م دوایـیانه حزبی کۆماری به لایه‌نی که‌م 39 کورسی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له حزبی دیموکراتی سه‌رۆک ئۆباما ده‌باته‌وه که پـێویسته بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئه‌نجومه‌نه‌که. هه‌ندێـک له شیکه‌ره‌وانی سیاسی ده‌ڵێن ڕه‌نگه کۆماریـیه‌کان 50 کورسی زیاتر به‌ده‌سـتبهێنن.
هه‌روه‌ها ڕاوه‌رگرتنه گشـتیـیه‌کان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌ده‌ن که‌وا کۆماریـیه‌کان چه‌ند کورسیـیه‌کی زیاتری ئه‌نجومه‌نی سیناتیش به‌ده‌سـت ده‌هێنن، به‌ڵام ڕه‌نگه نه‌گاته ئه‌و ژماره‌یه‌ی بتوانن بـبنه زۆرینه. ژماره‌یه‌ک له دیموکراته دێرینه‌کان ڕووبه‌ڕوویـیه‌کی توندی کۆماریـیه‌کان بوونه‌ته‌وه ئه‌وانه‌ی له لایه‌ن (تی پارتی) که بزوتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری کۆنه پارێزه پـشتگیری ده‌کرێن. ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه داوای که‌مکردنه‌وه‌ی باج ده‌کات له‌گه‌ڵ که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیـیه‌کانی حکومه‌ت.
به به‌ده‌سـتهێنانی کۆماریـیه‌کان بۆ کورسی زیاتر له کۆنگرس سه‌ختی زیاتر دێته به‌رده‌م سه‌رۆک ئۆباما بۆ په‌سه‌ندکردنی بڕیار و پـێشـنیاره‌کانی.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ده‌نگ بۆ هه‌ڵبژاردنی هه‌ر هه‌موو 435 کورسی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌درێت له‌گه‌ڵ 37 کورسی ئه‌نجومه‌نی سینات که له 100 کورسی پـێـکدێت.