Accessibility links

سیناتۆرێکی ئەمەریکا: چاوپـۆشی لە پـێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە میسر ناکەین

  • VOA News

سیناتۆرێکی ئەمەریکا کە ئەندامە لە کۆمیتەی دارایی ئەنجومەنی سیناتی کۆنگرێس دەڵێت دەبێت خەڵکی میسر بزانن ئەمەریکا پشتیوانی لە ئازادی ڕادەربڕین و زامنکردنی مافەکان دەکات.

سیناتۆر پاتریک لیهی ئەمڕۆ سێشەممە ئەمەی بۆ کەناڵی ئەلحوڕە ڕاگەیاند لە چوارچێوەی ڕوونکردنەوەی هۆکاری کەمکردنەوەی یارمەتیـیە لەشکریـیەکان بۆ میسر و گوتی کاتێک ئەم مافانە پێشـێل دەکرێن، ئەوا ئاکامی دەبێت.

گوتیشی لە نێو کۆنگرێس و بەڕێوەبەرایەتی ئەمەریکا نیگەرانیـیەکی زۆر هەیە سەبارەت بە سیاسەتە سەرکوتکارانەکانی حکومەتی میسر. بەڵام جەختی لەوەش کرد ئەمەریکا و میسر مێژوویـیەکی درێژیان هەیە لە هاوکاری دووقۆڵی، وە خوازیارە ئەو هاوکاریـیە بەردەوامبێت.

جێی ئاماژەیە چوارشەممەی ڕابردوو کۆمیتەی یارمەتیـیە دەرەکیـیەکانی ئەنجومەنی سینات بڕیاری دا یارمەتیـیە لەشکریـیەکانی ئەمەریکا لە ساڵی داهاتوو بۆ میسر بە بەهای 300 ملیۆن دۆلار کەمبکرێنەوە و هەروەها یارمەتیـیە ئابوریـیەکان بە بەهای 37 دۆلار ئەوانیش کەمبکرێنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئەمەریکا لە مانگی هەشت بڕیاری دا بە بەهای 95.7 ملیۆن دۆلار یارمەتیـیەکان بۆ میسر ڕابگیرێن و 195 ملیۆن دۆلاری دیکە لەو یارمەتیـیانە دوابخرێن، ئەمەش بەهۆی شکستهێنانی میسر لە ئاست ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و بنەماکانی دیموکراسی.

میسر ساڵانە بە بەهای 1.3 ملیار دۆلار یارمەتی لەشکری لە ئەمەریکا وەردەگرێت و بە بەهای نزیکەی 200 ملیۆن دۆلاریش یارمەتی ئابوری.

XS
SM
MD
LG