ئابوری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا خولقاندنی 200 هه‌زار کاری له مانگی دوازده‌ی سـاڵی ڕابردوودای به‌خۆه‌وه بینی، هاوکات ڕێژه‌ی بێـکاری له سـاڵی 2009 وه دابه‌زیوه‌ته نزمترین ئاستی.
ڕاپـۆرتی ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌زاره‌تی کاروپـیشهی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکای ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌دات ڕێژه‌ی بێ‌کاری هاتۆته خواره‌وه و گه‌یشـتۆته 8.5% .
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه سه‌رجه‌م ئه‌و کارانه‌ی له مانگی ڕابردوودا خولقێنران له بواری به‌شی تایبه‌تدا بوون، به تایبه‌ت به‌شه‌کانی گواستنه‌وه و بواری خزمه‌تگوزاری ته‌ندروسـتی.
هه‌موو کاره نوێـیه‌کان له که‌رتی تایبه‌تدا په‌یدا بوون، به تایبه‌تی له بواره‌کانی گواستنه‌وه و خزمه‌تی ته‌ندروسـتی و هه‌روه‌ها کارگه‌کان، به‌ڵام کاری حکومه‌ت به‌رده‌وام له که‌مبوونه‌وه‌دایه و مانگی ڕابردوو 12 هه‌زار کاری حکومی نه‌ماوه.